وێنەکانی شاشە
دەربارەی ئەم ئەپە
بەرنامەی AhaTok باشترین بەرنامەیە بۆ داگرتنی ڤیدیۆکانت.
داگرتنی ڤیدیۆ بەبێ لۆگۆ (واتەرمارک) و مافی لەبەرگرتنەوە، بەبێ ئەوەی پێویست بە چوونەژوورەوە بکات.
بە بەرنامەی AhaTok پاراستن و داگرتنی ڤیدیۆکان بەبێ لۆگۆ زۆر خێرا و ئاسانە!
دەتوانیت ڤیدیۆکان بەبێ لۆگۆ دابەزێنیت و بەبێ ئینتەرنێتیش (ئۆفلاین) سەیریان بکەیت.
ئەگەر حەز بە سەیرکردنی ڤیدیۆکانی تیکتۆک دەکەیت، ئەوا بەرنامەی AhaTok لێرەیە بۆ یارمەتیدانت.
لە ڕێگەی (AhaTok:
داگرتنی ڤیدیۆ بەبێ لۆگۆ) دەتوانیت ڤیدیۆکان بە خێرایی پاشەکەوت بکەیت، هەروەها ڤیدیۆکانیش بە ڕوونی بەرز (HD).
بە بەکارهێنانی AhaTok، دەتوانیت ڤیدیۆکان بەبێ لۆگۆ بۆ ناو گەلەرییەکەت دابەزێنیت و بە ئاسانی و خێرایی پاشبنەمای جووڵاو (Live Wallpaper) پاشەکەوت بکەیت.
🌟 تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
-- پێویست بە چوونەژوورەوە ناکات.
-- پاشەکەوتکردنی ڤیدیۆکان لەگەڵ مۆسیقا (دەنگ).
-- داگرتنی ڤیدیۆ بەبێ لۆگۆ، چ کورتە ڤیدیۆ بێت یان ڤیدیۆی بەڕوونی HD.
-- قەبارەی بچووک و سووک لەسەر مۆبایل.
-- ئاسانە بۆ بەکارهێنان، پاشەکەوتکردنی ڤیدیۆ تەنها بە یەک کرتە.
-- داگرەری زیرەکی ڤیدیۆ:
تەنها بەستەرەکە لەبەرگرەوە (Copy) و لەناو AhaTok دایبنێ (Paste)، ڤیدیۆکە بەبێ لۆگۆ بە شێوەیەکی خۆکارانە دادەبەزێت.
-- پاشەکەوتکردنی ڤیدیۆ لە پاشبنەمادا (واتە گەر لە بەرنامەکەش بچیتە دەرەوە داگرتن بەردەوام دەبێت).
-- پاشەکەوتکردنی چەندین ڤیدیۆ بەیەکەوە و لە یەک کاتدا (بەبێ لۆگۆ).
-- داگرتنی بێسنوور بۆ ڤیدیۆکان بەبێ لۆگۆ.
💡 چۆنیەتی پاشەکەوتکردنی ڤیدیۆ لەگەڵ AhaTok:
ڕێگای یەکەم:
① بەرنامەی تیکتۆک بکەرەوە و بەستەری (Link) ئەو ڤیدیۆیە لەبەرگرەوە کە دەتەوێت.
② بەرنامەی AhaTok بکەرەوە بۆ دەستپێکردنی داگرتنەکە.
تەواو!
ڕێگای دووەم:
① بەرنامەی تیکتۆک بکەرەوە و کرتە لە «هاوبەشکردن - Share»ی ڤیدیۆکە بکە.
② بەرنامەی AhaTok هەڵبژێرە بۆ هاوبەشپێکردن.
تەواو!
📌 تێبینی:
بەرنامەکە پشتگیری داگرتنی ڤیدیۆ سڕاوەکان، ڤیدیۆ تایبەتەکان (Private Videos)، یان ئەو ڤیدیۆیانە ناکات کە سنووردارکراون بۆ هەندێک ناوچە.
بەکارهێنەران بە نەناسراوی و پارێزراوی دەمێننەوە، چونکە ڤیدیۆکان تەنها لەناو ئامێرەکەی خۆتدا پاشەکەوت دەکرێن.
⚠️ خۆبێبەریكردن (Disclaimer):
-- پێویستە تێبگەیت کە مافی خاوەندارێتی، مافی خاوەندارێتی هزری، و هەر مافێکی تری ڤیدیۆ، وێنە، و تەنانەت مۆسیقاکانی سەر پلاتفۆرمەکەش موڵکی بڵاوکاران یان خاوەنەکانیانن.
ئێمە ڕێز لەم ماف و بەرژەوەندییە یاساییانەی بڵاوکاران و خاوەنەکانیان دەگرین.
پێشنیار دەکەین پێش داگرتن و بەکارهێنانی ناوەڕۆکەکە مۆڵەت لە خاوەنەکەی وەربگریت، هەروەها لە کاتی بەکارهێنانی ڤیدیۆ، وێنە، و مۆسیقا داگیراوەکاندا ئاماژە بە سەرچاوەکەیان بدەیت.
-- بەرنامەی AhaTok بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە بەرنامە و کۆمپانیاکانی ترەوە نییە.
🛡️ پاراستنی زانیارییەکان (Data Safety):
پاراستنی زانیارییەکانت دەست پێدەکات بە تێگەیشتن لەوەی کە چۆن گەشەپێدەرانی بەرنامەکە زانیارییەکانت کۆدەکەنەوە و هاوبەشی پێدەکەن.
ڕەنگە تایبەتمەندێتی زانیارییەکان و شێوازەکانی پاراستن بەپێی چۆنیەتی بەکارهێنانت بۆ بەرنامەکە، ناوچەکەت، و تەمەنت جیاواز بێت.
گەشەپێدەری بەرنامەکە ئەم زانیارییانەی دابین کردووە و لەوانەیە بەپێی کات گۆڕانکارییان تێدا بکات.
لەوانەیە ئەم ب
ەرنامەیە ئەم جۆرە زانیارییانە لەگەڵ لایەنی سێیەم هاوبەش بکات:
ئایدی ئامێرەکە یان ژمارە ناسێنەرەکانی تر (Device or other IDs).
زانیاری مۆد
- کردنەوەی هەموو تایبەتمەندییەکان (Premium Unlocked)
- سڕینەوەی ڕیکلام
- زیادکردنی زمانی کوردی


دەست خۆش
ردحذف