سیاسەتی پاراستنی نهێنی
دوایین نوێکردنەوە: ١ی تەمموزی ٢٠٢٦
لە ئەندرۆیدی کوردی (Kurdish Android) گرنگی بە نهێنی و پاراستنی زانیارییەکانی تۆ دەدەین. ئەم پەڕەیە ڕوون دەکاتەوە چ زانیارییەک لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەوە دەگاتە ئێمە، و چۆن بەکاری دەهێنین.
١. ئەو زانیاریانەی کە تۆ بە خۆت دەینێریت
ماڵپەڕەکە هیچ هەژمارێک، تۆمارکردن یان بانکی داتا نییە. تەنها ئەو زانیاریانە بەدەست دەگەن کە تۆ بە خۆت لە ڕێگەی ئەم دوو فۆڕمەوە دەینێریت:
- فۆرمی پەیوەندی کردن: ناو، ئیمەیڵ، جۆری نامە و ناوەڕۆکی نامەکەت.
- فۆرمی ناردنی ئەپ: ئیمەیڵ، ناو (ئارەزوومەندانە)، زانیاری ئەپەکە، وێنەکان، وەسف و لینکی داگرتن.
٢. بۆچی ئەو زانیاریانە بەکاردەهێنین
- وەڵامدانەوەی نامە و پرسیارەکانت.
- پشکنین و بڵاوکردنەوەی ئەپە پێشنیارکراوەکان.
٣. کووکی و ڕیکلام
ماڵپەڕەکە هیچ ڕیکلامێک نیشان نادات و هیچ کووکییەکی شوێنکەوتن یان بازاڕکردن بەکارناهێنێت.
٤. هەڵگرتنی زانیاری
ئێمە زانیاری ئەو فۆرمانە لە ماڵپەڕەکەدا هەڵناگرین. نامەکان تەنها لە ئیمەیڵەکەماندا دەمێننەوە، و تا ئەو کاتەی پێویستن هەڵدەگیرێن، دواتر دەسڕدرێنەوە. ئەگەر داوای سڕینەوەی زانیاریەکەت بکەیت، پەیوەندیمان پێوە بکە.
٥. فرۆشتن و هاوبەشکردنی زانیاری
ئێمە بەهیچ شێوەیەک هیچ زانیاریەک نافرۆشین، و بە کەسی سێیەم نادەین، مەگەر ئەگەر یاسا داوای بکات.
٦. ئاسایشی زانیاری
هەوڵی گونجاو دەدەین بۆ پاراستنی زانیارییەکانت، بەڵام هیچ شێوازێکی گواستنەوەی ئینتەرنێت ١٠٠٪ ئەمین نییە. تکایە زانیاریی هەستیار (وەک ژمارەی کارت یان وشەی نهێنی) مەنێرە.
٧. منداڵان
ماڵپەڕەکە بۆ منداڵانی خوارەوەی ١٣ ساڵ ئامانجی نییە. ئەگەر بزانیت منداڵێک زانیاری ناردووە، پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ سڕینەوەی.
٨. مافەکانی تۆ
- داوای بینینی ئەو زانیاریانە بکەیت کە دەربارەی تۆ ناردووە.
- داوای چاککردنەوە یان سڕینەوەی زانیاریەکانت بکەیت.
٩. گۆڕانکاری لەم سیاسەتە
ئەگەر ئێمە گۆڕانکاری لەم سیاسەتەدا بکەین، بەرواری دوایین نوێکردنەوە لەم پەڕەیە نوێ دەکرێتەوە.
پەیوەندی
ئەگەر پرسیارت هەیە دەربارەی ئەم سیاسەتە یان زانیارییەکانت، پەیوەندیمان پێوە بکە:
ئەپی ئۆنڵاینی کورد مانجەر
بارکردنی وێنە
پلاتفۆڕمی کورد سەیڤەر