وێنەکانی شاشە
دەربارەی ئەم ئەپە
یاریی دامەی کوردی (Kurdish Checkers Pro) یەکەمین و پێشکەوتووترین یاریی دامەی ڕەسەنی کوردییە بۆ سیستەمی ئەندرۆید. ئەم یارییە بە دیزاینێکی شاهانە، ژیری دەستکردی پێشکەوتوو، و چەندین شێوازی یارییکردنی فرە-یاریزان (Multiplayer) ئەزموونی ڕاستەقینەی فیکر و تاکتیکی دامەی فۆلکلۆری کوردەواری دەهێنێتە ناو مۆبایلەکەت.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
- یاسای ڕەسەنی دامەی کوردی (١٦ بەردی): یارییکردن بە یاسای تەواوی کوردی بە جوڵەی پێشەوە و تەنیشت، بەردی قەڵای فڕیو، لەگەڵ بەردەستبوونی یاسای نێودەوڵەتی (جوڵەی مایل).
- ژیری دەستکردی پێشکەوتوو (AI بە ٢٠ ئاست): توانای ڕکابەریکردنی کۆمپیوتەر لە ٢٠ ئاستی جیاوازدا، لە ئاستی زۆر ئاسانەوە بۆ سەرەتاییەکان تاوەکو ئاستی «ئەفسانەیی» بۆ یاریزانە زۆر پرۆفێشناڵەکان.
- یاری دوو کەسی و فرەیاریزان (Multiplayer):
- ئۆنلاینی جیهانی: دروستکردنی ژووری تایبەت بە کۆد و یارییکردن لەگەڵ هاوڕێکانت لە هەموو جیهان.
- وایفای و هۆتسپۆت (بێ ئینتەرنێت): یارییکردن لەگەڵ هاوڕێکەت لە ڕێگەی هۆتسپۆتی مۆبایل بەبێ بوونی هیچ هێڵێکی ئینتەرنێت.
- بلووتووس: بەستنەوەی ڕاستەوخۆی دوو مۆبایل.
- دوو یاریزان لەسەر یەک مۆبایل: یارییکردنی دۆستانە لەگەڵ کەسی تەنیشتت لەسەر یەک شاشە.
- مەتەڵەکانی دامە (Puzzles): کۆمەڵێک مەتەڵی فیکری و دۆخی تاکتیکی سەخت بۆ دۆزینەوەی باشترین جوڵەی قەڵا و بردنەوە لە ١ یان ٢ جوڵەدا.
- دەستکاریکردنی تەختە (Custom Board): دەتوانیت بەردەکان بە ئارەزووی خۆت لەسەر تەختەکە بچنیتەوە بۆ شیکارکردنی یارییە کۆنەکان یان دانانی پلانی نوێ.
- ڕووکار و تەختەی هەمەڕەنگ: هەڵبژاردنی تەختەی یاری لە نێوان چەندین شێوازی ناوازە (دار گوێزی شاهانە، مەڕمەڕی سپی و ڕەش، نەریتی فەرشی کوردی، و مۆدێرنی تاریک) لەگەڵ فیدباکی دەنگ و لەرزینەوە (Haptics).
- تۆماری ئامار و پاشەکەوتی هەور: تۆمارکردنی کۆی یارییەکان، ڕێژەی سەرکەوتن، خاڵی ئەزموون (XP)، و پاشەکەوتکردنی هەموو ریکۆردەکانت لە هەور لە ڕێگەی هەژماری گووگڵ.
زیاتر ببینە
ئەپی ئۆنڵاینی کورد مانجەر
بارکردنی وێنە
پلاتفۆڕمی کورد سەیڤەر