وێنەکانی شاشە
دەربارەی ئەم ئەپە
سناپسید (Snapseed) ئەپێکی پێشکەوتوو و پیشەگەرانەیە بۆ دەستکاریکردنی وێنە، کە لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە (Google) پەرەی پێدراوە. لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانیت بە بێبەرامبەر سوود لە دەیان ئامراز و فلتەری جۆراوجۆر وەربگریت بۆ ئەوەی وێنەکانت بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ جوانتر بکەیت. ئێستاش دەتوانیت ئەم ئەپە ناوازەیە بە زمانی شیرینی کوردی بەکاربهێنیت!
ئەم ئەپە پشتگیری هەردوو جۆری فایلی JPG و RAW DNG دەکات، و ڕێگەت پێدەدات گۆڕانکارییەکانت بەشێوەیەکی پارێزراو (Non-destructive) ئەنجام بدەیت بەبێ ئەوەی کوالێتی وێنە بنەڕەتییەکە تێکبدەیت.
تایبەتمەندی و ئامرازە سەرەکییەکان:
- زیاتر لە ٢٩ ئامراز و فلتەر: کۆمەڵەیەکی گەورە لە ئامرازی وەک Healing, Brush, Structure, HDR و زۆری تر.
- ڕێکخستنی وێنە (Tune image): ڕێکخستنی ڕووناکی، کۆنتراست و ڕەنگەکان بە شێوەی ئۆتۆماتیکی یان دەستی.
- وردەکارییەکان (Details): دەرخستنی پێکهاتە و ڕوونیی وێنەکان بە شێوەیەکی سیحراوی.
- بڕین و سووڕاندنەوە (Crop & Rotate): بڕینی وێنە بە قەبارەی ستاندارد یان ئازاد، لەگەڵ ڕاستکردنەوەی گۆشە و ئاسۆی لێژ.
- ڕوانگە (Perspective): ڕاستکردنەوەی هێڵە لێژەکانی ناو وێنە، بەتایبەت بۆ وێنەی باڵەخانە و سروشت.
- خاڵی کۆنترۆڵ (Control Point): دانانی خاڵ لەسەر بەشێکی دیاریکراوی وێنەکە بۆ گۆڕینی ڕووناکی و ڕەنگی تەنها ئەو بەشە بە شێوەیەکی زیرەک.
- چاککردنەوە (Healing): سڕینەوە و لابردنی کەسەکان یان شتە نەویستراوەکان لەناو وێنەدا بەبێ تێکدانی پاشبنەماکە.
- فڵچە (Brush): دەستکاریکردنی ڕووناکی، گەرمی ڕەنگ و تێربوونی ڕەنگ (Saturation) تەنها بە هێنان بەسەر شوێنی مەبەستدا.
- لێڵکردنی هاوێنە (Lens Blur): دروستکردنی پاشبنەمایەکی لێڵ و جوان (Bokeh)، کە زۆر گونجاوە بۆ وێنەی پۆرترێت.
- جوانکاری دەموچاو (Face Enhance & Pose): سافکردنی پێست, دەرخستنی چاوەکان، تەنانەت ڕاستکردنەوەی ئاراستەی سەیرکردنی دەموچاو لەسەر بنەمای مۆدێلی 3D.
- تێکەڵکردنی دوو وێنە (Double Exposure): تێکەڵکردنی دوو وێنە پێکەوە بە شێوازی جۆراوجۆر بۆ دروستکردنی تابلۆیەکی هونەری.
- فراوانکردن (Expand): گەورەکردنی چوارچێوەی وێنەکە و پڕکردنەوەی بۆشاییەکان بە شێوەیەکی زیرەکانە.
- دەق و چوارچێوە (Text & Frames): زیادکردنی نوسین بە ستایلی جیاواز و دانانی چوارچێوەی قەبارە گۆڕاو بۆ وێنەکانت.
فلتەرە ناوازەکانی ئەپەکە:
- HDR Scape: پێدانی دیمەنێکی زیندوو و سەرنجڕاکێش بە وێنەکان.
- دراما و ڤینتەیج (Drama & Vintage): بەخشینی هەستێکی سینەمایی یان شێوازی وێنەی کۆنی ساڵانی پەنجاکان و شەستەکان.
- ڕەش و سپی (Black & White): گۆڕینی وێنەکان بۆ ڕەش و سپییەکی کلاسیکی هاوشێوەی ژووری تاريکی فۆتۆگرافی.
- Glamour Glow: زیادکردنی درەوشانەوەیەکی نەرم، کە زۆر گونجاوە بۆ وێنەی فاشن و کەسی.
بە داگرتنی ئەپی Snapseed بە وەشانی کوردی، ستۆدیۆیەکی تەواوی دەستکاریکردنی وێنە دەخەیتە ناو مۆبایلەکەتەوە و ئەنجامی پێشکەوتوو و پرۆفیشناڵ بەدەست دەهێنیت.
زانیاری مۆد
- زیادکردنی زمانی کوردی

