کیبۆردی کوردی

0

وێنەکانی شاشە

دەربارەی ئەم ئەپە

ئەم تەختەکلیلە (کیبۆرد) پێشکەوتووە یەکێکە لە باشترین و دەوڵەمەندترین ئەپەکان بۆ ئاسانکاری لە نووسین بە زمانی کوردی و عەرەبی، کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێز و ناوازە لەخۆدەگرێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئەزموونی بەکارهێنان لەسەر مۆبایلەکەت.

تایبەتمەندی و ئامرازە سەرەکییەکان:

  • بەڕێوەبەری لەبەرگرتنەوە (Clipboard manager): بەشی تایبەت بە پاراستن و هەڵگرتنی دەقە کۆپیکراوەکان بۆ ئەوەی بە ئاسانی و لە هەر کاتێکدا بتوانیت دووبارە بەکاریان بهێنیتەوە.
  • کاریگەرییە ناوازەکان: پشتگیریکردنی کاریگەری دەنگ، لەرزین (Vibration) و جوڵان لەگەڵ توانای گۆڕینی جۆری دەنگ لەکاتی نووسیندا.
  • ڕێکخستنی قەبارە: توانای گۆڕینی قەبارەی تەختەکلیلەکە بەپێی قەبارەی دەست و شاشەی مۆبایلەکەت.
  • شێوازی تاریک و ڕووناک (Dark & Light Mode): گۆڕینی ڕوکاری ئەپەکە بۆ دۆخی تاریک یاخود ڕووناک بەپێی ویستی خۆت بۆ پاراستنی چاوەکانت.
  • درێژکردنەوەی نووسین: توانای درێژکردنەوەی پیت و نـــــــــــــووســـــــــــــــیـــــــــــــــن بۆ ڕازاندنەوەی دەقەکان.
  • بوونی نیو بزوێن (نیم فاصلە): ئامرازێکی سەرەکی بۆ نووسینی ڕێنووسی دروستی کوردی و جیاکردنەوەی پیتەکان بە شێوازێکی ستاندارد.
  • ئیمۆجی و خەندەکان: بوونی سەرجەم خەندەکان (ئیمۆجی) بۆ دەربڕینی هەستەکانت لەکاتی چاتکردندا بە ئاسانترین شێوە.

هێما، زیکر و نیشانە ناوازەکانی ئەپەکە:

  • زیکر و کورتە ئایەتەکان: نووسینی ئامادەکراوی زیکرە بەنرخەکانی وەک (حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل، إِنْ شَاءَ اللّٰه، إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ ڕاجِعونَ) تەنها بە یەک کلیک.
  • نیشانە ئیسلامییەکان: بوونی هێما جوانەکانی وەک (ﷲ ، ﷻ ، ﷴ ، ﷺ ، ﷽) بۆ ڕازاندنەوەی بابەتە ئاینییەکانت.
  • حەرەکاتەکانی زمانی عەرەبی: دەستڕاگەیشتنی خێرا بە سەرجەم جوڵە و حەرەکاتەکان وەک (فَتْحَة ، ضَمَّة ، كَسْرَة ، سُكُون ، تَنْوِين ، هَمْزَة).
  • هێما زانستی و بیرکارییەکان: ئاسانکاری بۆ نووسینی هێما زانستییەکان وەک (∑ π ÷ × − + = ∮ β Ω).
  • هێمای دراوە جیهانییەکان: بوونی سەرجەم هێمای دراوە باوەکانی جیهان وەک ($ £ € ₣ ₤ ¢ ₱ ¥).

ئەم کیبۆردە بە دیزاینە سەرنجڕاکێش و سووکەکەی، خێراییەکی بێوێنە لە نووسیندا پێشکەش دەکات. هەروەها چەندین تایبەتمەندی و ڕێکخستنی زیاتر لەناو بەرنامەکەدا چاوەڕوانت دەکەن کە دەتوانیت بەپێی ئارەزووی خۆت ڕێکیان بخەیت و ئەزموونی نووسینت بەرەو ئاستێکی تر ببەیت.

زیاتر ببینە

زانیاری مۆد

  • وەشانێکی جێگیر و بێ کێشە فوول ئۆفڵاین full offline

زانیارییەکانی ئەپ

وەشان 2.7
قەبارە 12 MB
جۆر Tools
دواین نوێکردنەوە 01-07-2026
ژمارەی داگرتن باردەکرێت...

ناردنی لێدوان

0 لێدوان
* تکایە لێرە په‌يامی نه‌شياو و بێزاركه‌ر بڵاو مه‌كه‌وه‌. سه‌رجه‌م لێدوانه‌كان (كۆمێنتەكان) له‌لايه‌ن ئه‌دمينه‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌يان بۆ ده‌كرێت.

#buttons=(ڕازیم) #days=(20)

🍪

سیاسەتی کوکی

ماڵپەڕەکەمان کوکی (فایلی بچووک) بەکاردەهێنێت بۆ باشترکردنی ئەزموونتان.
ڕازیم
ئەندرۆیدی کوردی
دابەزاندنی ئەپی ئەندرۆیدی کوردی ئەم ماڵپەڕە بەشێوەی ئەپ لە شاشەت دابنێ